کاروانێکی سەربازی رووسی لە باکووری حەسەکە
درباسییە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا، بۆ سێهه‌م جار به‌بێ به‌شداریی توركیا، کاروانێکی سەربازیان له‌سه‌ر هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له شارۆچكه‌ی ده‌رباسیه له باكووری حه‌سه‌كه ئه‌نجامدا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانەکە کاتژمێر نۆی بەیانی لە بنکەی رووسیا لە شاری عامودا بەرەو دەرباسیە دەستیپێکردووە کە پێکهاتبوو لە چوار ئۆتۆمبێل و دوو هێلیکۆپتەر کە لە بەرزایییەکی نزمدا دەفڕین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کاروانەکە به‌ره‌و هێڵی دابه‌شكردنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و گروپە چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی توركیا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات رۆیشتووه، به‌ناو دهرباسیهدا تێده‌په‌ڕێن و دواتر گەڕانەوە بنكه‌كه‌یان.
کاروانەکە هاوکات بوو لەگەڵ پەرەسەندنی سەربازی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو ناوچەیە بەخۆوە دەیبینێت.