رێکخراوی هاندیکاپ ئینتەرناشناڵ: ١٥ ملیۆن هاوڵاتی سوریا لە مەترسیدان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕێکخراوی ناحکومی هاندیکاپ ئینتەرناشناڵ دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، ١٥ ملیۆن سوری کە دەکاتە دوو لەسەر سێی دانیشتووانی سوریا، لەنێو ١٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار بۆمب تەقەمەنیدا دەژین لە سەرانسەری سوریا.
دانیباڵ زیزی، بەرپرسی بەرنامەی سوریا لە رێکخراوەکە رایگەیاند: “ئەوە كارەساتبارە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ١٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار تەقەمەنی نەتەقیەنەتەوە، “ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی وڵات دەبێت، و بەو مانایەیە کە دوو لەسەر سێی دانیشتووانی سوریادا دەژین”.
زیزی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، ئاماژەی بەوەدا کە چەندین چەکی جۆراوجۆر بەکارهێنراون، وەک بەرمیلی بۆمبڕێژكراو، ئەمە جگە لەوەی كە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش، لە زۆربەی ناوچەكانی سوریا مینی جاندووە.
هۆشداریدا لەوەی كە “زیاتر لە پانزە ملیۆن کەس لە مەترسیدان”.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە “تەنها لە ماوەی دوو مانگدا، رووداوەکانی پاشماوەی جەنگ گەیشتۆتە ١٣٦ رووداو.”