عەلووش: هەسەدە جوداخوازە و بانگهێشت ناکرێت بۆ دیالۆگەکە
سوەیدا – نۆرس پرێس
ماهیر عەلووش، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات جوداخوازن و بانگهێشتی دیالۆگەکە ناکرێن.
گوتیشی، کەسایەتیی کاریگەر و بەهێز لەباکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەن، ئەوان لەسەر ئاستی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کەسەکان بانگهێشت دەکەن، نەوەکو “هێزی چەکداریی جوداخواز”.
عەلووش لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس گوتی، هەسەدە بانگهێشت دەکەن بۆ دیمەشق، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵیان و گوێگرتنیان لێیان، بەڵام ئەوان وەکو “هێزێکی چەکداری جوداخواز” مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، کە کۆنترۆڵی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایان کردووە.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدەنەوە بۆ چەکدانان، هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەستدا نییە و ناتوانن بچینە گفتوگۆوە لەگەڵ “هێزێکی چەکداری جوداخواز”.