لابردنی خاڵێكی سەربازی هێزەکانی تورکیا لە شاری عەفرین
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا خاڵێکی سەربازی خۆی لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لابرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، هێزەکانی تورکیا کە لە نزیک رێگای راجو لە گەڕەکی مەحمودییەی شاری عەفرین جێگیركرابوون، خاڵە سەربازییەکەیان لابردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەیەک لەمەوبەر خاڵە سەربازییەکەی تورکیا هەڵوەشاوەتەوە و و هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی نوێی سوریا کارمەندەکانی ئەو خاڵەیان كشاندۆتەوە، و ئێستا ئەو ناوچەیە لەژێر دەستی حكومەتی نوێی سوریایە.
لە 6ی ئەم مانگەدا، نۆرس پرێس وێنەی جێگیرکردنی هێزەکانی حكومەتی نوێی سوریای لە شاری عەفرین بەڵاوكردەوە.