سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەكەن.
حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش کرا.