دێرەزوور.. سێ تەرم دۆزرایەوە یەكێكیان سەرکردەیەکی میلیشیاكانی پێشووی ئێرانە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتوانی شاری ئەلبوکامال لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، سێ تەرمیان دۆزیوەتەوە كە سەرکردەیەک و دوو ئەندامی میلیشیاكانی پێشووی ئێرانن.

سەرچاوەیەک لە شارۆچکەی ئەلبوکامال بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ دانیشتوانی شارۆچکەکە تەرمی دوو ئەندامی میلیشیای “قودس”ی سەر بە ئێرانیان دۆزیوەتەوە، لە نزیک خانوویەک لە گەڕەکی سوكرییەی گوندەواری ئەلبومال، و ناسنامەی یەکێکیان ئاشكرایە كە ناوی سەعد دەندەلە و میلیشیای ئێران بووە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، دوێنێ دانیشتوان تەرمی “یوسف ئەلیوسف”یان دۆزییەوە کە بە ئەبو عیسا مەشهەدانی ناسراوە و سەرکردەی گروپی ٤٧ی میلیشیاكانی ئێران بووە.

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە ” خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری لە دژی کوشتنی مەشهەدانی لە شارۆچکەی ئەلبوکامال ئەنجامدرا، و هێزە ئەمنییەكانناردرانە شارۆچکەکە “.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: محەممەد قازی