وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە كە هیچ جموجۆڵێکی داعش لە سنوورەکانی لەگەڵ سوریا هەبێت

دیمەشق- نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، راتیكردەوە كە هیچ جموجۆڵێکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە سنووری نێوان عێراق و سوریا هەبێت.

میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی”رووداو” رایگەیاند، سنوورەکان لەگەڵ سوریا ” هیچ ترسێکیان نییە”.

میری ئاماژەی بەوەشكرد: هیچ زانیارییەک لەسەر جموجۆڵەکانی داعش لەو سنورەدا نییە و ئەم هەواڵە تەنها هەواڵی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانن.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لە مەترسییەکانی داعش لە سوریا دا،  ئەویش دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر چەکی نوێدا گرت.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد