شەڕڤانانی “هەسدە” بنکەکانی سوپای تورکیایان كردە ئامانح

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، كە بنکەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرایان لە باشووری شاری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان کردۆتە ئامانج.

“هەسەدە” لە راگێیندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، “شەڕڤانانمان سێ ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر بنکەكانی سوپای تورکیا و میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە لە سەر گردی قەرەقۆزاق و گوندی قەبڕایمۆ ئەنجامداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک چەکداری میلیشیاكان کوژران و برینداربوون و پێنج سەربازی تورکیاش برینداربوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان كردۆتە سەر گوندەکانی تیینە و غەسەق و مەلحە و جەعدە و پیر حەسۆ، لە باشووری کۆبانێ، و لە ئەنجامدا زیان بە ماڵ و موڵكی هاوڵاتییانی مەدەنی كەوتووە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە