فوئاد حوسێن: نیگەرانین لە جووڵەی رێكخراوی داعش لەسەر سنووری عێراق و سوریا
هەولێر – نۆرس پرێس
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، كە وڵاتەكەی رێز لە خواستی خەڵکی سوریا دەگرێت، بەڵام نیگەرانە لە جووڵەی رێكخراوی داعش لەسەر سنووری عێراق و سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق اریگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی مه‌غریبی رایگەیاند، عێراق رێز لە خواستی خەڵکی سوریا دەگرێت، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پەیوەندی باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حكومەتی راگوزاری سووریا هه‌یه.
ڕوونیشیکردەوە، كە عێراق چاودێری پێشهاتەکانی سوریا دەكات، بەڵام نیگەرانە لە جووڵەی رێكخراوی داعش لەسەر سنووری عێراق و سوریا.
فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، رێكخراوی داعش هەڕەشەیەکی ئەمنیی مەترسیداره بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه پێشهاته‌كان و دۆخی ئێستای سووریا كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه.
جەختیشیكردەوە، كە بەردەوامن لە دیالۆگ لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە دۆخی سوریا.