“هەسەدە” ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنی لە دژی شانەکانی “داعش” لە باشووری گوندەواری حەسەکە دەستپێكرد

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنییان بۆ بەدواداچوونی بەدوای حەشارەگەی شانەکانی داعش لە ناوچەکانی باشووری گوندەواری حەسەکە دەستپێکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە لە ئۆپەڕاسیۆنەكە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ” ئۆپەڕاسیۆنەكە دەیان گوند لە رۆژئاوای شاری شەدادی لە گوندەواری باشووری حەسەکە دەگرێتەوە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەڕاسیۆنەكە ناوچەکانی باشووری گوندەواری حەسەکە دەگرێتەوە، کە لەم دواییانەدا داعش چالاكی تێدا ئەنجامدەدا، لەگەل ئۆپەڕاسیۆنەكە کۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی ناوچەكەوە چاودێرییان دەكرد.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکردەیەکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە ئۆپەراسیۆنێكی دابەزینی ئاسمانی لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرد.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە