کاروانێکی سەربازی لە دیمەشقەوە گەیشتە شاری عەفرین

عەفرین – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤیدیۆیی کاروانێکی ئەمنی کە لە دیمەشقەوە هاتبوون گەیشتنە ناو شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوەیەک لە حکومەتی راگوزاری سوریا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی دیمەشق سەردانی ناوچەی عەفرین دەكەن وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی لەدەستی میلیشیاكانی توركیا دەری بێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکارییەکان لە عەفرین بەردەوامن بۆ پێشوازیکردن لە شاندی حکومەت.

لە مانگی رابردوودا، والی تورکیا ناوچەی عەفرین رەتیکردەوە شارەكە رادەستی شاندێکی حکومی بكاتەوە

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە