سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ دەكەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاريی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لەسەر گرنگيی پاراستنى سەقامگیريی سیاسی له عێراق كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پتەوکردنی هاريكاريى نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولايان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن به پێويست زانى. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لايه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه، داكۆكى لەسەر بەردەواميی پشتگیريی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوامى نێوانيان کرايه‌وه.