وەزارەتی ناوەخۆی سوریا بەرپرسێكی رژێمی پێشووی سوریا دەستگیردەكات
حومس – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی رژێمی سوریایان لە شاری حومسی ناوەڕاستی سووریا دەستگیركرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند کە “دەزگای ئەمنی گشتی یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی حومسی سەر بە رژێمی پێشوودا دەستگیرکردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد ” كە دەستگیركراوەكە ناوی غەسان زینۆیە و خەڵکی جسر شەغووڕە لە گوندەواری ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا”.
دەشڵێت “زینۆ تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین تاوان دژی هاوڵاتییانی سوریا”.