دوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتنە قونەیترە

دیمەشق – نۆرس پرێس

میدیاکانی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند کە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە قونەیترەی باشووری سوریا گەیشتنە ئەو شارە.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو، هێزەکانی ئیسرائیل لە باڵەخانەی پارێزگا و دادگای قونەیترە کشایەوە، دوای ئەوەی لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی سوریا لەوێ جێگیربوون.

هەروەها هێزەكانی ئێسڕائیل لە بەشێك لە ناوچەی بەنداوی مونزیرە و شارۆچكەی قەحتانییەی گوندەواری قونەیتەرە كشانەوە.

سەردانەکەی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشکنینی قونەیترە هات دوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل.

بەپێی میدیاکان، گەیشتنی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قونەیترە هاوکات بووە لەگەڵ گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ ناوچەکە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە