عێراق سێ ئەندامی داعشی دەستگیرکرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، سێ ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکردووە.

هەواڵگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانی دژەتیرۆر لە پارێزگای سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و بەدواداچوونی مەیدانی ئەنجامدا، و توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە لەگەڵ نوسینگەی سەربازی لە داعش کاردەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتی لێکۆڵینەوەكاندا، بەڕاشکاوی دانیان بەوەدا ناوە کە چەندین كردەوەی تیرۆریستییان لە پارێزگاکەدا ئەنجامداوە، لەنێویاندا بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە وەک “بەردەوامی ئەو هەوڵانەی دەزگای هەواڵگرییە بۆ لەناوبردنی داعش “.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان