دوای سعودیە شەرع سەردانی تورکیا دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، سبەی سێشەممە، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا، ئەحمەد شەرع سەردانی تورکیا دەکات.

دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردوو، بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا رایگەیاند، شەرع پۆستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەی وەرگرت.

دوێنێ یەکشەممە، شەرع سەردانی سعودیەی کرد، ئەوەش یەكەم سەردانیتی لە دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی قۆناغی راوزاری لە سوریا.

شەرع لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەممەد بن سەلمان کۆبووەوە. جەختیشی کردەوە کە سعودیە دەیەوێت پاڵپشتی سوریا بكات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی باش.

شەرع جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ سعودیە لە هەموو بوارەکاندا دەکات، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان