مونبج.. لە تەقینەوەیەکدا زیاتر لە ٢٥ کەس کوژران و برینداربوون

مونبج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون لە شاری مونبجی باکوری سوریا.

شەممەی رابردووش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری مونبج تەقیەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 کەس کوژران و برینداربوون.

سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند، كە “ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ژمارەیك کرێکاری کشتوکاڵی هەڵگرتبوو لە دەروازەی باشووری شاری مونبج تەقیوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەقینەوەكەدا ” 18 کەسی گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان ژنن و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان