هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەشق و راهێنانیان لە دێرەزوور ئەنجامدا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی کێڵگەی نەوتی كۆنیكۆ، مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا، دوێنێش بەهەمان شێوە لە بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور مەشقیان ئەنجامدا.
سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە بنکەی کۆنیکۆ و ئەلعومەری گوندەواری دێرەزوور مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامداوە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی مەشقەکاندا “چەک و کەرەستەی قورس بەکارهێنراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “راهێنانەكان هاوکات بووە لەگەڵ گەیشتنی هێزی سەربازی و لۆجستی بۆ بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور”.