فەرماندەی “هەسەدە”  لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاری کۆدەبێتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی کوردی

قامشلۆ – نۆرس پرێس

سەرکردەیەک لە پارتێکی سیاسی کوردی ئەمڕۆ دووشەممە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەستنی “کۆنفرانسی نیشتمانی کوردی سوریا”.

ڕۆژی ٨ی مانگی رابردووە، نەسرەدییت ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی نیشتیمانی کوردی ئاشکرای کرد کە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە لە ئارادایە، هەروەها چەندین کۆبوونەوە لە نێوان پارتەكانی یەكێتی نشیشتیمانی كورد و ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد و پارتەكانی دیكە بەڕێوەچووە، بۆ بەڕێوەچوونی دیالۆگی کورد و تاوتوێکردنی داخوازییەکانی کورد لە سووریا.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بكرێت، وردەکاریی زیاتر و ئەندامانی شاندی سەردانکەری ئاشکرا نەکردووە، بەڵکو تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لیژنەی ئامادەکاری لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، تاوتوێی ئامادەكارییەكان دەكەن بۆ دەستپێكردنی كۆنفڕانسەكە.

جگە لە پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی كورد، پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا (هەردوو لقەکەی) و پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکێتی) و سەربەخۆکان لە لژینەكە ئامادە دەبن.

لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، شاندەکانی فەرەنسا و ئەمریکا زیاتر لە جارێک لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد کۆبوونەتەوە، بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی ئەو گفتوگۆیانە کە ماوەی چوار ساڵە لەلایەن ڕاگیراوە، وڵاتان هەوڵدەدەن كورد لە سوریا بە هەڵوێستێکی یەکگرتووە بەشداری لە حكومەتی نوێی سوریادا بكەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە