حەلەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆرس پرێس لە سەرچاوەکانییەوە زانیویەتی کە “حکومەتی کاتی سوریا”ی سەر بە ئەنقەرە فەرمانبەرانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە کە دوا مووچەیان بەسەر دابەش دەکات.
دوێنێ چوارشەممە، میلیشیا چەکدارەکان هەڵوەشێندرانەوە و دەستنیشانکردنی “ئەحمەد شەرع”یان وەک سەرۆکی قۆناغی راگوزاری لە سوریا راگەیاند.
فەرمانبەرێک لە “حکومەتی کاتی” كە عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆکایەتی دەكات، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فەرمانبەران ئاگاداركراونەتەوە کە مووچەی مانگی یەک دوایین مووچە دەبێت کە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت.
“جەیش وەتەنی” سەر بە حکومەتی کاتی، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەیوەستبوون بە وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی راگوزاری سوریا، خۆی هەڵوەشاندەوە.