“هەسەدە” ئەو کەسانەیان دەستگیردەكات کە بەشدارییان لە هێرشەکانی سەر شەڕڤانان کردووە لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی پێنجشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، ژمارەیەك داواکراویان دەستگیرکرد کە بەشدارییان كردبوو لە هێرشكردنە سەر شەڕڤانان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە هێزەکانی “هەسەدە” لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی رایگەیاند، “ كە شەڕڤانانی هەسەدە هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی ئەبو حەمام و ماڵ و حەشارگەکانی میلیشیای دیفاع وەتەنی و چەكدارەكانی رژێمی پێشووی سوریا، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەڕڤانان سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە هێرشکردنە سەر “هەسەدە”، هەروەها دەستان بەسەر ژمارەیەك چەک و تەقەمەنیدا گرتووە “.
دوێنێ چوارشەممە، ” شەڕڤانانی هەسەدە، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی داواکراوان لە شاری هەجیین و بوسەیرە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، و لە ئەنجامدا چوار داواکراویان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکرد.