سەلوان مۆمیکا ئەو گەنجەی لە سوید قورئانی سووتاند كوژرا
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممە تەلەفزیۆنی سویدی رایگەیاند، هاوڵاتی عێراقی ناوی سەلوان مۆمیکا، كە بە سووتاندنی قورئان لە ساڵی ڕابردوودا ناسرا، دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی هۆفشۆی سۆدەرتالیای باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم دەردەچێت، تەقەی لێدەكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای ستۆکهۆڵم بڕیاری خۆی لە دۆسیەی مۆمیکا و هاوبەشەکەی، سەلوان نەجم بدات.
رووداوەکە درەنگانی ئێوارەی چوارشەممە ڕوویدا، کاتێک پۆلیس و تیمە پزیشکییەکان دوای کاتژمێر ١١ی پاشنیوەڕۆ هەواڵێكی تەقەکردنیان بۆ هات لە ناو باڵەخانەیەك، وتەبێژی پۆلیس دانیێل ویکدال رایگەیاند، پیاوێکی تەمەنی ٤٠ ساڵی لەناو شوقەیەکدا، تەقەی لێكراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
سەرەڕای ئەو زانیاریانەی تا ئێستا بڵاوبوونەتەوە، پۆلیسی سوید ناسنامەی قوربانییەکە پشتڕاست نەکردووەتەوە.
سەلوان مۆمیکا لە ساڵی ٢٠١٨دا لە عێراقەوە گەیشتە وڵاتی سوید، و لە هاوینی ٢٠٢٣ ناوبانگی دەرکرد کاتێک لە چەندین بۆنەی گشتیدا قورئانی سووتاند، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی جیهانی ئیسلامی لێکەوتەوە .