هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق تاوتوێی پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى ناوچه‌كەیان كرد،
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له باڵيۆز دانيال ڕوبنستين كرد كه كاره‌كانى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، باڵيۆز ڕوبنستين جه‌ختى له پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكا بە به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيری له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى ـ يش، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، ده‌ربڕى.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و كاركردن بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتييهكى جێ‌گير، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان له شه‌نگال و كريستيان و پێکهاته‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ییروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تیشک خرایه سه‌ر چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.