بەرپرسێکی پنتاگۆن: پابەندە بە رووبەڕووبوونەوەی داعش و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات

دیمەشق- نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، بەرپرسێکی پنتاگۆن رایگەیاند، کە “پابەندن” بە شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” و پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکەیان، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێكخراوە لە سوریا.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاند کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری نهێنی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا هاوبەش کردووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە تویتێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” رایگەیاندووە، پابەندن بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، هۆشداری دا لە مەترسی كشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای كوردستان.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد