دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شای ئوردن گفتوگۆی دەربارەی دۆخی سوریا و ناوچەکە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆیەوە ئاماژەی بەوەشکرد، روبیۆ جەختی كردۆتەوە كە نابێت سوریا وەک “بنکەیەک بۆ تیرۆر” و هەرەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێندرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شای ئوردن هەروەها باسیان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان و دانانی ڕێگایەک بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرد.