كۆبوونەوەی جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لەگەل ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، باسی لە کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی “لە ڕۆژانی داهاتوودا كرد” لە نێوان جژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سەرکردەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد.
ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی کۆبوونەوەکە دەکەن لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکانی سوریا لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لەو وڵاتەدا.
دیداری فەرماندەی “هەسەدە” و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ئامانجی لێکتێگەیشتنە لەسەر دیدگا و داخوازییەکی یەکگرتوو بۆ کوردانی رۆژئاوی كوردستان.
دوابەدوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی لەم مانگەدا، جەنەڕڵ مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، “پێویستە پێگەی کورد لە سوریا یەکگرتووبێت و لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ دیمەشق دەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە مافەکانی گەلی کورد بپارێزێت”.
سەرۆك بارزانی لە سەلاح الدین پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی کرد و هەردوولا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە دۆخی کورد و سوریایان تاوتوێ کرد.