دوو منداڵ بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەواری عێن عیسا گیانیان لەدەستدا

رەقە – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی بۆ سەر شارۆچکەی عێن عیسای باکووری رەقە، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژنێکیش برینداربوو.

سەرچاوەیەك لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی جەماسییە، ئاسیا حەمەد حوسێنی تەمەن (١٢ ساڵ) و عەبدولڕەحمان ئیسماعیل حوسێنی تەمەن (١ ساڵ) گیانیان لەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ژنە تەمەن (20 ساڵ)ەكە بە ناوی ئەریج خالید حوسێن، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا برینداربووە، و بۆ چارەسەرکردن گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی شاری رەقە، هاوکات کۆرپەکەشی لە رێگەی نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە بۆردومانەکە بووەتە هۆی وێرانکردنی تەواوی خانووی ئەو خێزانە.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان