دیمەشق – نۆرس پرێس
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، موحسین مەندلاوی رایگەیاند، لاوازبوونی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق نابێت.
مەندلاوی دوێنێ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆیتەرز رایگەیاند، کە ئێران وڵاتێکی دراوسێیە و پەیوەندی مێژووییمان لەگەڵدا هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کە “هەڵکەوتەی جوگرافی و پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دوو بابەتی جیاوازن”.
پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، بانگەوازەکان لە عێراق زیادیان كردبوو بۆ سنووردارکردنی كاریگەری میلیشیاكانی سەر بە ئێران.
مندلاوی ئاماژەی بەوەشدا “سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتەوە بابەتێکی گرنگە و هیوادارم جێبەجێ بکرێت”.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە “عێراق ئەمڕۆ سەقامگیرە و کۆمپانیا بیانییەکان دەستیان کردووە بە كاركردن لەم وەڵاتە، هەروەها ” دەستیکردووە بە ڕۆڵی سروشتی خۆی لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.