دێرەزوور.. بەهۆی تەقینەوەی مین دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، دوو رووداوی تەقینەوەی مینی چێندراو لە پاشماوەكانی جەنگ لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “مینێکی چێندراوی پاشماوەكانی جەنگ بە کۆمەڵێک گەنجدا تەقیەوە، لە بیابانی شارۆچکەی قۆرییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەقینەوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی گەنجێك بە ناوی عەلی عەتەڵڵا و برینداربوونی برا بجوكەكەی عومەر و عەبدوڵڵا عەتەڵڵای ئامۆزای”.

هەروەها لە شارۆچکەی جەلای سەر بە گوندەواری ئەلبوکەمال، گەنجەکە بەناوی ئەنتەر تەحسین كە تەمەنی (39 ساڵ)ە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێك بە ماتۆڕسکیلەکەی لەسەر ڕێگایەک شارۆچکەکە، گیانی لەدەستدا.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان