وەفدێکی ئەمنی عێراق پشکنینی سنوورەکانی لەگەڵ سوریا دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
شاندێکی ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر رەشید یاڕاڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەروازەی سنووریی ئەلوەلیدی بەسەركردەوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند “سەرۆک ئەرکانی سوپا گەیشتە دەروازەی سنووری ئەلوەلید و سێگۆشەی عێراق و ئوردن و سوریای بە سەركردەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی وشکانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و سکرتێری هەواڵگری یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بوون”.
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە، یەکەم وێستگەی سەردانی سەرۆک ئەرکانی سوپا سەردانێک بووە بۆ کەرتی لیوای 74ی پیادە، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی یەکەکان و هێڵەکانی بەرگریی سنوری نێوان عێراق و سوریا.