بەڕێوبەرایەتی کەمپی هۆل کاردەکات بۆ گەڕانەوەی یەكەم كاروانی ئاوارەكانی سوریا بۆ ناوچەکانی خۆیان
حەسەكە – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی كەمپی هۆل لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند ئامادەکاری دەكەن بۆ گەڕانەوەی ٦٦ خێزانی سوری كە لە نێو كەمپی هۆلدان بۆ ناوچەكانی خۆیان، وداوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ئەرکی خۆیان لەم بارەوە جێبەجێ بکەن.
بەڕێوبەرابەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە “ڕێگە بە خێزانە سوریایەكان دەدەن کە لە کەمپی هۆل لە نیشتەجێن، بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان”.
جیهان حەنان، کارگێڕی لە کەمپی هۆل، بە نۆرس پرێسی راگەیاند: سەرەتا ئەو كەسانەی كە نەخۆش و خاوەن پێداویسستی تایبەت دەنێرنەوە ناوچەكانی خۆیان، كە ژمارەیان ٦٦ خێزانە، ئاماژەی بەوەشکرد کە “هێشتا وادەی گەڕانەوەیان دیاری نەكراوە.”
حەنان داوای لە رێكخراوی پەنابەران و خاچی سور کرد کە ئەرکی خۆیان لە یارمەتیدانی ئیدارەی کەمپەکە بۆ گەڕانەوەی خێزانە سوورییەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان جێبەجێ بکەن.