وەزیری دەرەوەی سوریا: هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات نەماوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەسعەد شێبانی وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، ئیتر هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە رۆژئاوای كوردستان نەماوە.

شێبانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز” رایگەیاند: “نیگەرانی لە سەرهەڵدانەوەی گرووپە ئیسلامییەکانی وەک ئیخوان موسلیمین لە سوریا هەیە، لە کاتێکدا وڵاتانی دیکەی عەرەبی ترسیان لەوە هەیە كە هەستی شۆڕشگێڕانە لە وڵاتەکانیاندا زیندوو ببێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوشكرد ” ئێمە پلانمان نییە شۆڕش هەناردە بکەین یان دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە بکەین”.

شێبانی ڕوونیشیکردەوە، ئەولەویەتی حکومەتی نوێی سوریا دروستکردنی هاوپەیمانیی ناوچەییە کە ڕێگە خۆشكەربێت بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی بۆ سوریا، جەختیشیکردەوە، پەیوەندی تایبەتی نێوان سوریا و تورکیا هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی وڵاتەکە سوود لە تەکنەلۆجیای تورکیا وەربگرێت، ئەمە جگە لە قورسایی ناوچەیی توركیا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپا.

لە وەڵامی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دەستوەردانی تورکیا، شێبانی رایگەیاند، بڕواناكەم توركیا بیەوێت دەستوەردان لسوریا بكات.

شێبانی دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی “هەسەدە” بەردەوامە، هەروەها دیمەشق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی بەڕێوەبردنی ئەو زیندانانەی کە هەزاران چەکداری داعشی تێدایە.

جەختیشی کردەوە کە هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە رۆژئاوای كوردستان نیە، هەروەها پابەندن بە زامنکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری نوێ و مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتییان لە حکومەتدا.

داڕشتنەوەس: سەعد یازدجی