پزیشکانی بێ سنوور: نیگەرانە لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین

مونبج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە سووریا نیگەرانی خۆیان لە هێرشە سەربازییەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین دەربڕی.

ڕێکخراوەکە لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە “نیگەرانن لە پەرەسەندنە سەربازییەكانی باکوری سوریا، لە ناوچەکانی مونبج و بەنداوی تیشرین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکان ئەمبولانسەکانیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا کارمەندانی تەندروستی بەسەختی برینداربوونە “.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کارە دوژمنکارانە هەڕەشە لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی دەكات و رێگریكردنە لە فرریاكگوزارانی رۆژئاوای كوردستان.

ڕێکخراوەکە داوای لە سەرجەم لایەنە شەڕکەرەکان کردووە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی تەندروستی و دامەزراوە پزیشکییەکان بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان