ئاسایش قەدەغەی هاتووچۆی لە بەشەکی شاری دێرەزوور راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پریس

ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان قەدەغەی تەواوی هاتووچۆیان لە گوندەواری دێرەزوور هەڵگرت بەڵام قەدەغەی هاتووچۆی بەشەک ناوچەكان تا ئێستا ماوە.

ئاسایش قەدەغەی هاتووچۆیان بەسەر تەواوی دێرەزوور راگەیاندبوو، ئەویش دوای هێرشێکی چەكدارانی “پاشماوەی ڕژێمی ئەسەد” بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە ناوچەكەدا.

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، قەدەغەی هاتووچۆیان لە شارۆچکەکانی ” ئەبو حەردووب تا باغۆز لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور” هەڵگرت.

لە بەرامبەردا قەدەغەی هاتووچۆی بەشەکییان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ٧ی بەیانی راگەیاند.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان