ناوەندی ئاشتەوایی رووسی: چاکدارانی نوسرە پێنج هێرشیان لە ئیدلیب ئەنجامداوە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ، یەکشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا رایگەیاند کە چەکدارانی تەحریر شام ” بەرەی نوسرەی پێشوو” لە ماوەی یەک رۆژدا پێنج هێرشیان لە ناوچەی ئاگربەست لە ئیدلیب ئەنجامداوە.
لیوا ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی رووسیا بۆ ئاشتەوایی لە سوریا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، “چەکدارانی بەرەی نوسرە لە ماوەی یەک رۆژدا پێنج هێرشیان لە ناوچەی ئاگربەست لە ئیدلیب ئەنجامداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هێرشەکان بوونەتە هۆی کەوتنە خوارەوەی دوو موشەک لە پارێزگای حەڵەب و سیانی دیکە لە لازقییە”.
دوێنێ یەکشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا رایگەیاند کە “هێزەکانی رووسیا پێگەیەکی بەرەی نوسرەیان بۆردومان کردووە لە ئیدلیب کە بووەتە هۆی کوژرانی 45 چەکدار، لەنێویاندا سەرکردەکانی مەیدانی هەیە.”
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانی رووسیا؛ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی بەرەی نوسرە لە دەوروبەری گوندی شێخ یوسف، لە ئیدلیب، ئەنجامداوە.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەو هەڵمەتە بووە هۆی کوژرانی دوو فەرماندەی مەیدانی بە ناوەکانی، بیلال سەعید و ئەبو دوجانا ئەلدەیری و لەناوبردنی ژمارەیەک کۆگای چەک”.