وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزاری سوریا بە زمانی کوردی دەنوسێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

درەنگانی دوێنێ سێشەممە، ئەسعەد شێبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزاری سوریا، بە زمانی کوردی تویتێکی بەڵاوكردەوە، ئەمەش یەکەم تویتە كە لەلایەن وەزیری دەرەوەی سوریاوە بە زمانی كوردی کوردەکانی سوریا دەنێردرێت.

شێبانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” رایگەاند،” کوردەکانی سووریا جوانی و ئازایەتییان بۆ گەلی سووریا زیاد دەکەن، کۆمەڵگەی کوردی لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵدا کراوە، و بەیەکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتێک کە هەموان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن”.

 لە باکووری سوریا و دیمەشق گفتوگۆ لەبارەی پەیوەستبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ سوپای سوریا دەكەن، و هەردوولا لیژنەی ئەمنی و سەربازی و خزمەتگوزاری و ئیدارییان پێکهێناوە بۆ تاوتوێکردنی ناکۆکیەکان.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد