بۆردومانی توركیا لە بەنداوی تشرین برینداری لێكەوتەوە كە لەنێویاندا رۆژنامەنووسان هەیە
مونبج- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی تورکیا گرتبوونەوەیەكی هاوڵاتییانی سڤیلیان لە بەنداوی تیشرین بۆردومانكرد.
میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە “بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی، لەنێویاندا چوار ڕۆژنامەنووس هەن”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل لە بەنداوی تشرین تاوانی جەنگە.
پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، دانیشتوانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان تەرمی 7 کەسیان بە خاک سپێردرا کە 6 یان مەدەنی بوون، و لە ئەنجامی بۆردومانەكانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین گیانیان لەدەستدابوو.
پێنجشەممەی ڕابردوو، دلیار جزیری، هاوسەرۆکی یەکێتی میدیای ئازاد رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانێکی تورکیاوە کە کاروانێکی هاوڵاتییانی سڤیلی كردە ئامانج لە نزیک بەنداوی تیشرین، سێ ڕۆژنامەنووس برینداربوون.