مونبج..”هەسەدە” کوشتن و برینداركردنی 44 ئەندامی “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیا رادەگەیەنێت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە 29 چەكداری “جەیش وەتەنی”ی سەر بە تورکیایان كوشتووە و 15ی چەكداریشیان برینداركردووە، ئەمە جگە لە لەناوبردنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لەکاتی پێکدادانەكان لە میحوەرەکانی مونبج و بەنداوی بەنداوی تیشرین.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، شەڕڤانانی “هەسەدە” رایگەیاند، “میلیشیاكانی جەیش وەتەنی سەر بە توركیا لە دوو میحوەرەوە هێرشیان هێرشیان كرد، لە هێرشی یەكەمدا لەسەر گردی گوندی خەربەت زەماڵەی گوندەواری مونبج، ٨ چەكداری میلیشیاكان کوژران و ژمارەیەیكیان برینداربوون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “هێزەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی دەوروبەری بەنداوی تیشرینیان کرد،و بۆردومانەکەش تا کاتژمێرەکانی ئێوارە بەردەوام بووەن”.

ئاماژە بەوەشكراوە کە “جەیش وەتەنی” هێرشێکی بەرفراوانی كردە سەر لای ڕاست و چەپی گردی “سەرتێل”، کە تێیدا شەڕ و پێکدادانێكی توند روویدا و لە ئەنجامدا ٢١ چەكداری میلیشیاكان كوژران و ١٥ چەكداریانیش برینداربوون.

“هەسەدە” رایگەیاند، كە هێزە ئاسمانییەكانی لە بەنداوی تیشرین 25 ئامانجیان پێكاوە، و لە ئەنجامدا 3 تانک و 3 زرێپۆشی سەربازی و دوو ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەکی تێکشکێنراون.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد