رۆیتەرز: نەرمی لە دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە و رەنگە رێکبكەون
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە ئاژانسی رۆیتەرز لە لەسەر زاری بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند، کە نەرمی لە دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە، و رەنگە چەند مانگی داهاتوودا بگەنە رێككەوتن.
لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو، سووریا چووەتە گۆڕەپانێکی سیاسی نوێدا و ئێستا بە قۆناغێکی دامەزراندنی و دیالۆگدا تێدەپەڕێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە هەموو لایەک لە ناوخۆی وڵات رازی بکات بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیشەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی رایگەیاندووە، دانوستانکاران بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەڕۆن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
ئەو سەرچاوانە بە بەشێكیان بەشداری كۆبونەوەكان بوونە دەڵێن: دانوستانکارە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا و تورکیا و سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، نەرمی دەنوێنن و ئەوەش نیشان دەدات، کە لێدوانە گشتییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە ” ئەم لێدوانانە رێگا خۆشكەرە بۆ ڕێککەوتن لە چەند مانگی داهاتوودا.”
ئەوەشیان خستەڕوو، زۆر بابەتی هەڵپەسراو هەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو پرسانە بریتین لە “چۆنیەتی تێکەڵکردنی شەڕڤانە ڕاهێنراوەکانی هاوپەیمانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی ئەمنی سوریا و بەڕێوەبردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا، کە کێڵگە گەورەی نەوت و گەنم لەخۆدەگرێت”.