عێراق.. کوژرانی 8 چەکداری داعش و دوو حەشدی شەعبی لە نەینەوا
هەولێر – نۆرس پرێس
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو هێزەکانیان هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی ناوچەی حەزەریان لەسنوری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا و پێگەیەکی چەکدارانی داعش گەمارۆدرا، لە ئەنجامی روبەڕوبونەوەکانیش 8 چەکداری داعش کوژران و دو ئەندامی هێزهكانی حهشدی شهعبیش گیانیانلەدەستدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای نەینەوا، ئۆپراسیۆنێک بەبەشداری سوپای عێراق و یەکەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەزەر ئەنجام درا.
ڕاشیگهیاند، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پێگەیەکی چەکدارانی داعش گەمارۆ بدەن و لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پێگەی ئەو چەکدارانە، یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندوەتەوە و سەرەڕای ئەوەش هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام بون.
له ماوهی ڕابردوودا زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق؛ جموجۆڵی داعش تێدا بهدی دهكرێت له بهرامبهردا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بۆ گهڕان بهدوای چهكدارانی داعش لەلایەن هێزە عێراقییەکانهوه دەستیپێکردووە، لەژێر ناوی “ئیرادەی پۆڵاین“.