“هەسەدە” سەرچاوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئاشکرا دەکات کە بەکاری دەهێنێت
حەسەكە – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” سەرچاوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئاشکرا کرد کە لە لەشەڕی دژی میلیشیاكان بەكاری دەهێنێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دروستكراوی دەستی خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، میدیای تورکیا کە پشتیوانی لە سیاسەتی جینۆسایدی حکومەتی تورکیا دەکات لە دژی گەلانی ناوچەکە، بەدەست قەیرانێکەوە دەناڵێنن لە بەڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاستدا، كە بانگەشەی ئەوەیان كردووە گوایە هێزەكانمان 1500 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئێران وەرگرتووە، ئەو هەواڵانەش ناڕاستن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەواڵە راستنین و بە ئاشکرا هەڵبەستراوە لەلایەن میدیای تورکیا بە ئامانجی زیانگەیاندن بە هێزەکانمان و گەلەکەمان، هەروەها کەشێکی دوژمنکارانە بۆ دۆزی گەلەکەمان لە رۆژئاوای كوردستان لەنێو ڕای گشتی و نێودەوڵەتیدا. ” دروست دەكات
روونیشیکردەوە، هێزەکانیان سوودیان لە ئەزموونی شەڕی داعشدا وەرگرتووە، لە ماوەی ڕابردووش کاریان كردووە بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی خۆیان، لەوانەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بەرهەمی دەستی خەڵكی رۆژاوای كوردستانە.