مەزڵوم عەبدی: لامەرکەزی گونجاوترین بژاردەیە بۆ واقیعی سوریا
حەسەكە – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، لامەرکەزی گونجاوترین بژاردەیە بۆ واقیعی ئێستای سوریا.
عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ “ئەشەڕق” ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەن مەلەفی نەوت رادەستی حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق، ئەگەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت.
لە دوای رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، گفتوگۆكان بەردەوامن لەسەر شێوەی سوریای نوێ لە رووی هەیکەلی سوپا و وەزارەتی بەرگری و رێککەوتن لەگەڵ گروپە چەكدارەكان و لێکتێگەیشتنەکان لەسەر ئاستی هەندێک ناوچە.
سەبارەت بەو پێشنیازەی تورکیا کە مەرجی ئەوەی داناوە ئەنقەرە شەڕ لە دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بكات و چاودێری زیندانەكانی رێكخراوە توندڕەوەكە لە سووریا بكات، عەبدی رایگەیاند، “هیچ بنەمایەکی کردەیی بۆ ئەم پێشنیازە نییە، بەتایبەتی کە بیرۆکەکە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە قبوڵ ناکرێت”.
روونیشیکردەوە، كە ئامادەن بۆ بەستنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە وەزارەتی بەرگری سوریاوە، بەمەرجێک دەبێت وەك هێزێكی سەربازی لەناو ئەم پێکهاتەیەدا بێت نەك بەشێوەیەكی تاك ناو وەزارەتی بەرگریدا.