سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دادوەر جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق جەختیان لە بەدوورگرتنی عێراق لە ئاڵۆزييه‌كان كردەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق، کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگيی ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا، هەروەها جه‌خت له پابه‌ندبوون به دەستووری عێراقه‌وه كرايه‌وه، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى گرنگى دادگاى باڵاى فيدراڵى له ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تايبه‌تيش له پرسى مووچه و شايسته داراييه‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵى دادگاى له پاراستنى پرۆسه‌ى ديموكراسى له وڵات، به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستيی هاوکاريی نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان و دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی و دەستووری بە جۆرێك کە بەهێزکردنی سەقامگیريی نیشتمانی و پاراستنی سەروەريی یاسا، دەستەبەر بکات.
کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه و گرنگيی بەدوورگرتنی عێراق لە ئاڵۆزييه‌كان و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.