نێچيرڤان بارزانى و مەحموود ئه‌لمەشهەدانی بارودۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی سوریا تاوتوێ دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەحموود ئه‌لمەشهەدانی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوتوێی پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچه‌كه و گۆڕانکارييه‌كانى سووريايان کرد و جەختيان لەسەر گرنگيی هەماهەنگيی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی به‌رنامه‌ى سەردانه‌كه‌يدا بۆ بەغدا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەحموود ئه‌لمەشهەدانی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کرا و جه‌خت له گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستووری عێراق، كرايه‌وه. هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌ش، بە شێوەیەک کە یارمەتيی سەقامگیری و گەشەسەندن لە وڵات‌دا بدات.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کردەوە.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی داوای له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد له هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ڕۆڵی خۆیان ببینن، به جۆرێک که دادپه‌روه‌ری له ده‌ستبه‌رکردنی ماف و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا بکات، به‌تایبه‌تی پرسی دابینکردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک هه‌موو عێراق.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هەردوولا پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچه‌كه و گۆڕانکارييه‌كانى سووريايان تاوتوێ کرد و جەختيان لەسەر گرنگيی هەماهەنگيی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان كرده‌وه.