هەسەدە: دەیەها گولەتۆپی تورکیا بەر گوندەوارەکانی عەین عیسا و گرێ سپی کەوتوون
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و لایەنەکانی سەر بە ئەوان، بە دەیان تۆپ و دۆشکە، گوندەکانی گوندەواری ڕۆژئاوای گرێ سپی و گوندەواری رۆژهەڵاتی عەین عیسایان کردۆتە ئامانج.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە فیشەکی “دۆشکە” لە بنکەی تورکیاوە لە گوندی ئەلشرکراک 50 کم لە باکووری شاری رەققەوە بەر ئەم گوندانە کەوتووە: مشێرفە، حوێجە، مەعلەک، لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا.
“هەسەدە” گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا بۆردومانی تورکیا بە چەکی قورس بۆ سەر گوندەکانی گوندەواری عەین عیسا پیشان دەدات.
رایگەیاند کە گوندەکانی: قرفلی ئەلکەبیرە، کۆر حەسەن، و ساڵبی؛ لە گوندەواری ڕۆژئاوای گرێ سپی؛ لەلایەن هێزەکانی تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانەوە، بۆردومان کراوە.
هەروەها باسیان لەوە کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خانوویەکی مەدەنی لە گوندی خیربەت ئەلبەقار لە گوندەواری گرێ سپی، کردۆتە ئامانج و ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە باسی هیچ زیانێکی گیانی بۆردومانەکەی نەکردووە.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆردومان و بەئامانجکردنی هێزەکانی تورکیا؛ تا ئێستاش لە ناوچەکەدا بەردەوامن.
ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس پەرەپێداوە و گوندەکانی سەر هێڵی بەرکەوتنیان کردووەتە ئامانج، لە باکووری سوریا.