هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت ئامادەیيی عێراقی بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كردەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت بە بەشدارى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە بەغداد کۆبوەوە، و باسی له دۆخی سووریا کرد و ئامادەیيی عێراقی بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كردەوە.
ئێواره‌ى دوێنێ يه‌كشه‌ممه سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى گه‌یيشتنى به به‌غدا، به‌شداريى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد كه بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراقى فيدراڵ و د. مەحموود ئه‌لمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێوه چوو.
بەپێی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له ماف و شايسته ياسایى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هيواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بڕياره هه‌ردوولا سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕوانگه و كار و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى، بۆ بره‌ودان به پێگه‌ى عێراق و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌نه‌كه‌دا، جەخت له پێویستيى پشتگيريى هەموو لایه‌نه‌كان بۆ جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ى حکوومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى له چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکانى حکوومەت كرا، جەختیش کرايه‌وه کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نييه، جگە لە پرسە تەکنیکییەکان، ئه‌وه‌ش دەکرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق به جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارى و ڕووداوە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتییەکاندا بكات کە بەرژەوەنديی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدووری بگرێت، هەروەها باس له دۆخی سووریا کرا و ئامادەیيی عێراق بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كرايه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سەردانە فەرمییەکانی سەرۆک وەزیران ئه‌لسوودانى بۆ کۆمەڵێک وڵاتى دۆست و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ كران.