شەڕ و پێكدادان لە نێون سوپای ئۆردن و قاچاخچییەکان لە سنوری سوریا رویدا

دیمەشق – نۆرس پرێس

پاسەوانی سنووری ئوردن ڕایگەیاند، كە هێزەكانیان رووبەڕوی کۆمەڵێک قاچاخچی بونەتەوە كە ویستویانە سنووری باکووری وڵاتەكەیان ببەزێنن و یەكێك لەو قاچاخچییانەیان كوشتووە.

سوپای ئوردن لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەیانی ئەمڕۆ پێكدادانیان لەگەل گروپێكی چەکداری قاچاخچی کردووە، كە ویستویانە لە سنووری باکوور بێنە نێو وڵات “.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە پێکدادانەکە یەكێك لە قاچاخچییەكان کوژرا و ئەوانی دیكە گەڕانەوەی بۆ سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” داوی پێكدادانەكە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان و دوو چەکی (کڵاشینکۆف) و دەمانجە گیرا “.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەفسەرێکی پاسەوانی سنوور بریندار بووە و و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد