دوو منداڵ لە بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر شاری كۆبانێ برینداربوون
کۆبانێ – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ شەممە دوو منداڵی ئاوارە، لە ئەنجامی تۆپبارانی میلیشیاكانی تورکیا بۆ سەر گوندەواری باشووری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بە سەختی برینداربوون.
عەلی شەواخ، باوکی ئەو دوو منداڵە رایگەیاند، دوو منداڵەکەی، جاسم عەلی شەواخی (١٢ ساڵ) و هانی عەلی شواخی (١٦ ساڵ) لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵەكەیان لەلایەن میلیشیاكانی توركیا برینداربوون.
ئەو دوو منداڵە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “ئەمەل” لە شاری کۆبانێ، لەوێ نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و لەژێر چاودێری چڕدانە.
شەواخ بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی بیست ڕۆژە خۆی و خێزانەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە گوندی “قەرەقۆزاق”ی نزیک پردی “قەرەقۆزاق” بەهۆی هێرشی توركیا و میلیشیاكانی ئاوارەی گوندی “پیر حەسۆ” بوونە.