فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندەواری کۆبانێ خێزانێكی كوردیان بۆردومان كرد

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئێوارەی رۆژی شەممە، لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیادا بۆ سەر گوندی “مەسرەب”ی سەر بە شارۆچکەی سرین لە باشووری شاری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، منداڵ و باوکیان گیانیان لەدەستدا و پێنج ئەندامی هەمان خێزان برینداربوون.

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات تورکیەیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە “کۆمەڵکوژی” ئەنجامداوە بە ئامانجگرتنی خانوی خێزانێكی مەدەنی كورد بە فڕۆکە جەنگییەکانی.

لە بۆردومانەكەدا فاتیمە ئیسماعیل مستەفای تەمەن ١٢ ساڵ و عائیشە ئیسماعیل مستەفا تەمەن ١٣ ساڵ و باوکیان ئیسماعیل حوسێن مستەفا تەمەن ٣٧ ساڵ گیانیان لەدەستدا.

هەروەها حوسێن ئیسماعیل مستەفای تەمەن ١٠ ساڵ و خلود ئیسماعیل مستەفای تەمەن ٨ ساڵ و ئیمان ئیسماعیل مستەفای تەمەن ٥ ساڵ و عەلی ئیسماعیل مستەفای تەمەن ٢ ساڵ و بەحرییە ئیسماعیل مستەفای تەمەن ١ ساڵ برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی “هەسەدە”دا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشەكانیان بۆ سەر گوند و گوندەواری کۆبانێ كە پڕن لە هاوڵاتییانی سڤیل چڕتر كردۆتەوە، ئەمە جگە لە بەنداوی تشرین، کە ترسی رۆۆخانی لەسەرە و رەنگە کارەساتی گەوریە بەدرێژایی ڕووباری فورات و ناوچەکانی دەوروبەری لێبكەوێتەوە.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد