بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان لە سوریا کردەوە
هەولێر – نۆرس_پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە بارەگای بارزانی رایگەیاند، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەر لەو دیدارەدا بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتیانە کردەوە.